رێبەر ئەحمەد: لاریمان نییە لە بەقەزابوونی شارەدێی حاجیاوە

ههولێر-KDP.info- ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراو بۆ بە شارۆچكەبوونی شارەدێی حاجیاوە بەرز دەكاتەوە.
بەپێی نووسراوێكی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەرز كراوەتەوە، تێیدا هاتووە، ئێمە لاریمان نییە لە بەقەزابوونی شارەدێی حاجیاوە لە دەڤەری ڕاپەڕین.
لە نووسراوەكەدا ئەوەیش هاتووە، بەرزكردنەوەی ئەو داواكارییە بەپێی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2009ـی هەرێمی كوردستانە بۆ بە قەزابوونی كە لاریمان نییە.
ڕۆژی 29ـی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆ بووەوە و بەكۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن، بڕیاری دا هەردوو شارەدێی حاجیاوە و بازیان بكاتە شارۆچكە.
ڕامان وریا




