ناوهڕۆكی كۆبوونهوهی ئهمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران له KDPیهوه بزانه

ههولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی قەتەر، و بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا.
- خستنەڕووی دوایین بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە ڕۆژی ٢٠٢٢/٢/١٥ تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.
- خستنەڕووی ڕەشنووسی ڕۆژ ژمێری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان - عێراق
ڕامان وریا




