پێشنیارێكی نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌درێته هه‌رێمی كوردستان

هەولێر -KDP.info- له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی شاندی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسی میونشن، زۆر پرسی گرنگ باس كراوه، یه‌كێك له‌وانه چۆن جیهان ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ببێته‌وه؟ به‌شێكی دیكه‌ی کۆنفرانسەکە په‌یوه‌ندیی به گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای جیهانه‌وه هه‌بووه، به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به جه‌نگی داهاتووی ئه‌ورووپاوه هه‌بووه كه هه‌ڕه‌شه له جیهان ده‌كات، له‌ناو ئه‌م هاوكێشانه‌دا پرسێكی نوێ بۆ هه‌رێمی كوردستان دێته ئاراوه، كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و پرسه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه قۆناغی داهاتووی كوردستان ڕێره‌وێكی ستراتیژیی گرنگ له ناوچه‌كەدا ده‌بینێت.
ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان پانۆرامای سه‌ردانی شاندی هەرێمی كوردستانی به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه کە ڕۆژی 18ی 2ی 2022 هه‌ردوو سه‌رۆك به یاوەریی شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان گه‌یشتنه ئه‌ورووپا و، پانۆرامای سه‌ردانه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو:
یه‌كه‌م: ڕۆژی 18ی 2ی 2022 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به به‌ڕێز تۆمارس ئه‌رندل، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رلمانى ئه‌ڵمانیا و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى گرووپى په‌رلمانتا‌رانى CDU و CSU كه‌وت.
دووه‌م: ئێوارەی هەینی 18ی 2ی 2022 لە شاری میونشنی ئەڵمانیا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خلووسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆ بووەوە.
سێیه‌م: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ی 2ی 2022 له چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانیاندا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆ بوونه‌وه.
چواره‌م: ئێوارەی هەینی 18ی 2ی 2022 لە شاری میونشنی ئەڵمانیا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی، وەزیری بەرگریی ئیتالیا کۆ بووەوە.
پێنجه‌م: ئێواره‌ى هه‌ینى 2022/2/18 هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و، به‌ڕێز حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامیى ئێران دیدارێكیان ئه‌نجام دا.
شه‌شه‌م: شه‌ممه 2022/2/19 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن له دوو دیدارى جیادا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تۆماس هیتشله‌ر، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى به‌رگرى و، به‌ڕێز نیلز ئه‌نین، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاریكاریى ئابوورى و گه‌شه‌پێدانى ئه‌ڵمانیا كۆ بووه‌وه.
حه‌وته‌م: هه‌ر له درێژه‌ى دووه‌م ڕۆژى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، نیوه‌ڕۆى شه‌ممه 2022/2/19 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردون كۆ بووه‌وه.
هه‌شته‌م: شەممە 2022/2/19 له چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانیاندا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵاى کۆنگرێسمانەکانی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی به‌ڕێز لیندسی گراهام کۆ بوونەوە.
نۆیه‌م: هه‌ر له دووه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، نیوه‌ڕۆى شه‌ممه 2022/2/19 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ئاند لیندى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید كۆ بووه‌وه.
ده‌یه‌م: پێشنیوه‌ڕۆى شه‌ممه 2022/2/19 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دووه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پیته‌ر ماورێر، سه‌رۆكى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كۆ بووه‌وه.
یانزه‌م: له دووه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، به‌یانیى شه‌ممه 2022/2/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ئیلیسا سلۆتكین، نوێنه‌ر و ئه‌ندامى كۆمیته‌ى هێزه سه‌ربازیییه‌كان له كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا كۆ بووه‌وه.
دوازدەیه‌م: به‌یانیى شه‌ممه 2022/2/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دووه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نیلس شمید، وته‌بێژى كۆمیته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى پارڵمانی ئه‌ڵمانیا، باسیان له دۆخى سیاسیى عیراق و پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران له سنووره‌كانى بیلاڕووس و، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان له عێراق كرد.
سێزدەیە‌م: هه‌ر له دیداره‌كانی كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، ئێواره‌ى شه‌ممه 2022/2/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كۆ بووه‌وه.
چوارده‌یەم: نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكى دیكه‌دا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، ئێواره‌ى شه‌ممه 2022/2/19 له‌گه‌ڵ خاتوو سۆفى ویڵمێز، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌لجیكا كۆ بووه‌وه.
پازدەیە‌م: ئێواره‌ى شه‌ممه 2022/2/19 لە دووه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مێرسیا گیۆنا، جێگرى سكرتێرى گشتیى هاوپه‌یمانیى باكوورى ئاتلانتیك (ناتۆ) كۆ بووه‌وه.
شازدەیه‌م: شەممە 19ی شوباتی 2022 لە پەراوێزی دووەم ڕۆژی چالاکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆ بووەوە.
حه‌ڤده‌یەم: شەممە 19ی شوباتی 2022 لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نایف ئەلحەجرەف، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو کۆ بووەوە.
هه‌ژده‌یەم: شەممە 19ی شوباتی 2022 لە پەراوێزی چالاکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردون کۆ بووەوە.
نۆزده‌یه‌م: هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، ئێواره‌ى شه‌ممه 2022/2/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ خاتوو كلاودیا ڕۆت، وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانى بۆ كاروبارى كولتوور و میدیا، باسیان له بایه‌خ و گرنگیى كولتوور وه‌كوو پردێكى په‌یوه‌ندى كرد و تیشكیان خسته سه‌ر چالاكییه كولتوورییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا له‌م بواره‌دا.
بیسته‌م: ئێواره‌ى شه‌ممه 2022/2/19 له درێژه‌ى دووه‌م ڕۆژى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سوبراهمانیام جایشانكار، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى هیندستان كۆ بووه‌وه.
بیست و یه‌ك: ئێواره‌ى شه‌ممه 2022/2/19 له دوادیداری له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ حه‌مه‌د بن جاسم بن جه‌بر ئال سانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى قه‌ته‌ر و ئه‌ندامى بۆردى به‌ڕێوه‌بردنى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن كۆ بووه‌وه.
بیست و دوو: شەممە 19ی شوباتی 2022 لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی شانشینی عەرەبستانی سعوودی کۆ بووەوە.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ته‌واوی پانۆرامای چالاكی و دیدار و سه‌ردانی هه‌ردوو سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بوو له كۆنگره‌ی میونشن له ئه‌ڵمانیا و، به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆنگره‌یه‌دا ته‌واو گرنگ بوو، چونكه ئه‌مساڵ كۆنگره‌كه میوانداریی هه‌موو كه‌سێكیان نه‌كردبوو، ئەوانە بەشدار کرابوون كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه هه‌یه، شێوه‌ی به‌شداریی هه‌ردوو سه‌رۆكی هه‌رێم و سەرۆکی حكوومه‌ت گرنگ بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی سه‌ردانه‌كه‌یان زیاتر له 22 گه‌وره‌سه‌ركرده و وه‌زیر و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته كاریگه‌ره‌كانیان بینی. كۆنفرانسی ئه‌م جاره‌ی میونشن تایبه‌ت بوو به پرسی ته‌حه‌دییه گه‌وره‌كان: له‌وانه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و، پرسی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ئۆكراینا و ڕووسیا.
كۆنفرانسی میونشن بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1963 بەڕێوە چوو، به ئامانجی دروستكردنی سه‌قامگیری له ناوچەکە به‌تایبه‌ت ڕه‌واندنەوە‌ی شه‌ڕی ساردی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا، كه له ساڵی 1962 به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووسیا هێزی برده به‌شێك له وڵاتی كوبا، ئه‌مه‌ریكاش هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ناوه‌كیی كرد، ده‌ره‌نجام ئه‌م كۆنفرانسه تا ئێستا 58 جار به‌ڕێوه چووه، له‌م دواییانه‌دا هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی گرنگ و كارای بینی له به‌شداریكردنی كۆنگره به حوكمی ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پرسی تیرۆر و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ڕۆڵی به‌هێزی هه‌یه و بۆ داهاتووش كوردستان له سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا فاكته‌رێکی گرنگ ده‌بێت و ڕۆڵی به‌هێزیشی ده‌بێت له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی گازی سروشتی، ئه‌وه‌ی گرنگه ئەوەیە كه چی له‌و كۆنفرانسه‌دا گوزه‌را؟ باسی چی كرا؟ دیوه شاراوه‌كانی چی بوون؟
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئەورووپا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: ''وێرای ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی ئه‌م جاره‌ی میونشن له بنه‌ڕه‌تدا ته‌رخان كرابوو بۆ بابه‌تی ژینگه‌یی و، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك بڕیار درا ئه‌م كۆنفرانسه نه‌كرێت له‌به‌ر ڕێكاره‌كانی كۆرۆنا، دواتر بڕیار درا له‌ڕێگای ئۆنلاینەوە بكرێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه وا ده‌رچوو كه به‌هۆی گۆڕانكاریی ناوچه‌كه‌وه بەڕێوە بچێت، به‌ڵام به به‌شداربوونی كه‌متر له‌وه‌ی پێشووتر كراوه و شانده‌كان كه‌متر بكرێنه‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگهێشت كراون پێشووتر جارێكی دیكه بانگهێشت نه‌كرێن، بۆیه به‌شداریی شاندی كوردستان به‌و ئاسته به‌و جۆره گرنگیدانه به ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی هەرێمی كوردستان بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به ئاسایشی جیهان و ئاسایشی كوردستانەوە و به‌ستراوه‌ته‌وه به ئاسایشی جیهانەوە، نموونه‌ش شەڕی داعش بوو كه كاتێك داعش به‌هێز بوو مه‌ترسی بوو بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان و له ئەو‌رووپاش ڕۆژانه چالاكییان هه‌بوو، به‌ڵام كاتێك هێزی پێشمه‌رگه توانیی له‌ناویان ببات و ڕۆڵیان كه‌م بكاته‌وه، ئه‌منیه‌تی ئەو‌رووپاش باش بوو، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه دنیا ده‌زانێت كه به‌هێزبوونی كوردستان و سه‌قامگیری كوردستان لە به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانه .
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''زۆربه‌ی شانده‌كانی به‌شداری كۆنفرانس زۆر به‌لایانه‌وه گرنگ بوو كه له نزیكه‌وه بزانن ڕۆڵی كوردستان چییه له ناوچه‌كه و تێڕوانینی كوردستان چییه بۆ پرسی ئاسایش و سه‌قامگیری و جگه له‌وه بۆ كوردستان گرنگ بوو و ده‌رفه‌تی زێرین بوو كه سوود وه‌ربگرێت بۆ فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه و سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌می ئه‌و كۆنفرانسانه‌یه كه ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ به‌شداربووان و وڵاتان تا په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی خۆیان فراوان بكه‌ن و به شێوه‌ی كلاسیكی نه‌ماوه و شاندی كوردستان سوودی له‌و كۆنفرانسه بینی كه توانی به‌رپرسانی وڵاتان ببینن و بۆچوونی خۆیان پێ بگه‌یه‌نن، ئه‌و پرسانه‌ش بۆ كوردستان گرنگن كه باسیان بكات، له‌وانه به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش له هه‌ندێك شوێن و ڕێگری له ته‌شه‌نه‌كردنیان و تێڕواننی كوردستان بۆ داهاتووی عێراق و پرسی لادانی ڕێگری و ئاسته‌نگه‌كان، جیا له‌وه‌ش، دواین بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق له‌دژی كوردستان کە ئه‌مه ته‌وه‌ره‌یه‌كی گرنگ بوو له كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی كوردستاندا باس كراوه.
نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌شڵێت: كاته‌كه زۆر گونجاو و باش بوو، زۆر پرسی دیكه‌ش هه‌بوو له‌گه‌ڵ شانده‌كان باس كراون، ژماره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كوردستان زۆر زۆر بوو، چالاك بوون و كاته‌كه‌یان به‌فیڕۆ نه‌دا له هه‌رسات و كاتێكدا خه‌ڵكی جیاوازیان بینیوه. چونكه ناونیشانی كۆنفرانسه‌كه تایبه‌ت بوو به بواری ئاسایش و په‌یوه‌ندیی به بابه‌تی ئاسایشی و به‌رگرییەوە هە بوو و ته‌وه‌رەی كۆبوونه‌وه‌كان تایبه‌ت بوون به‌و بواره، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی بانگهێشت كراون شاره‌زان له بواری به‌رگری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئەورووپا به‌شدار بووه، خه‌ڵكێكی دیكه‌ش به‌شدار بوون كه سه‌رۆكی هه‌ندێك دامه‌زاروه‌ی گرنگن و كوردستانیش به‌شێكه له سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و كارتێكه‌ر و كارتێكراوه له بابه‌تی ئاسایشی ناوچه‌كه و ناتوانرێت هیچ هه‌نگاوێكی كرداره‌كی بنرێت ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌شدار نه‌بێت چ له عێراق و چ لە ناوچه‌كه‌ش، بۆیه به‌بێ به‌شداریی كوردستان له كۆنفرانسی میونشن هه‌ر پرسێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باس بكرێت، سه‌ركه‌وتوو نابێت و كه‌موكورتیی ده‌بێت.
ده‌شڵێت: ئێستا له دنیای نوێ‌دا جیاوازه، جاران دیپلۆماسیی تایبه‌ت كرابوو به وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی سیاده‌ن، ئه‌وان مافیان هه‌بوو دیپلۆماسی بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا گۆڕاوه، چ له ڕووی زانستی و چ له ڕووی پراكتیكییه‌وه، ئێستا ده‌سته‌واژه‌یه‌ك په‌یدا بووه له زانستی دیپلۆماسیدا كه پێی ده‌گوترێت (پارادیپلۆماسی)، یان دیپلۆماسیی هه‌رێمه‌كان، ئه‌مه تایبه‌ته به هه‌رێمه‌كان و سێ هه‌رێم له ئاستی جیهان پێشکه‌وتنیان به خۆیانەوە بینیووه له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه، یه‌كیان كبیك له كه‌نه‌دایه و دووه‌م فلانده‌ر له به‌لجیكا و سێیه‌م هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له ده‌وڵه‌تێك زیاتر ڕۆڵی بینیوه، ڕاسته سه‌روه‌ریی وه‌ك ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵام وه‌ك ده‌وڵه‌ت ڕۆڵ ده‌بینێت و پێشوازیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاندی باڵای كوردستان ئاماژه‌یه‌كه به‌مه.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دیفاكتۆ له جیهاندا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له دواین سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ به‌لجیكا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی فلانده‌ر باسی له‌وه كرد كه جۆرێك له فۆرمی (كۆمسیۆن، یان هاوبه‌شی) له نێوان هه‌رێمه‌كانی جیهان دروست بكرێت و باسی له خۆیان له به‌لجیكا و كبیك له كه‌نه‌دا و هه‌رێمی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد كه به‌شدار بن له‌و فۆرمه، یان له‌و كۆمسیۆنه كه خۆشحاڵ بوون كوردستان به‌شدار بێت له دروستكردنی ئه‌و فۆرمه.
ڕاپۆرتی كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




