دەست بە بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتری دەكرێت

هه‌ولێر-KDP.info- به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست به دروستكردنی به‌شی سێیه‌می شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر ده‌كرێ.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگه‌یاند: بە بڕیاری مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر تەواو دەكرێت، كە ئەم بەشەیان شەقامی 150 مەتری لە یەكتربڕی هەولێر-بەحركە بە ڕێگەی هەولێر-گۆپاڵ، ڕێگەی سەرەكی دهۆك دەبەستێتەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: پرۆژەی شەقامی 150 مەتری پرۆژەیەكی ستراتیژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، تا ئێستا دوو بەشی تری تەواو كراوە، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكوومەت بەشی سێیەمیشی تەواو دەكرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستی ئەو بەشە لەنێوان سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و كۆمپانیای هێمن گرووپ واژۆ دەكرێت و دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.
ڕامان وریا




