نێچیرڤان بارزانى و شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئال سانى كۆبوونه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- له دوا دیداریدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ حه‌مه‌د بن جاسم بن جه‌بر ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى قه‌ته‌ر و ئه‌ندامى بۆردى به‌ڕێوه‌بردنى كۆنفرانسى ئاسایشى میونش، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى دیدار و چالاكییه‌كانى كۆنفرانسى ئاسایشى میونش و كاریگه‌ریى ئه‌رێنیى كۆنفرانسه‌كه‌یان كرد كه تیایدا سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان له‌سه‌ر چه‌ندین پرس و كێشه ئاڵۆزى و ڕێگه‌چاره‌كان، گفتوگۆ ده‌كه‌ن و بیروڕا ئالوگۆڕ ده‌كه‌ن.
ده‌رفه‌تى دروستكردنى په‌یوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى فكر و توێژینه‌وه له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




