نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- هه‌ر له به‌رده‌وامیى دیداره‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگیریى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، ئینجا هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا و دۆستایه‌تیى نێوانیان كرده‌وه.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا تیشكیان خسته كار و چالاكییه‌كانى باڵیۆزخانه‌ى فه‌ره‌نسا له به‌غدا و كونسولخانه‌ى گشتییان له هه‌ولێر، هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنران.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا بیروڕایان ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و ئه‌منى له عیراق گۆڕییه‌وه و باسیان له مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى داعش له عیراق و سووریا كرد. له‌مباره‌وه تیشكیان خسته سه‌ر دوایین هێرشى داعش بۆ سه‌ر زیندانى حه‌سه‌كه و كاریگه‌رییه‌كانى.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




