نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جێگرى سكرتێرى گشتیى ناتۆ كۆبووه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 له به‌رده‌وامیى دووه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مێرسیا گیۆنا جێگرى سكرتێرى گشتیى هاوپه‌یمانیى باكوورى ئاتلانتیك (ناتۆ) كۆبووه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عیراق خسته ڕوو. تیایدا باسى له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعش له عیراق و سووریا كرد و ئاماژه‌ى به هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عیراق به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى بۆشاییى ئه‌منیدا، كرد.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز گیۆنا تیشكى خسته سه‌ر ئه‌ركى ناتۆ له عیراق و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وان بوونى نێرده‌ى ناتۆ له عیراق به هه‌نگاوێكى گرنگ ده‌بینن بۆ یارمه‌تیدان و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى، به‌تایبه‌تى كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه و نابێ ئاڵۆزییه‌كانى ئۆكرانیا سه‌ره‌نج له‌سه‌ر مه‌ترسیى تیرۆر له ناوچه‌كه لابده‌ن.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یى و بوونى ناتۆى له عیراق به كۆڵه‌گه‌یه‌كى گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و دووپاتى كرده‌وه كه عیراق و هه‌رێمى كوردستان پێویستییان به بره‌ودان و بنیاتنانى توانا ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كان هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش هیواى خواست ناتۆ بتوانێت هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بێت.
تاوتوێكردنى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




