٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە پەراوێزی چالاکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوکۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا و گرنگیی فراوانکردنی دەرفەتەکانی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دووپات کرایەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار