سەرۆکی حکومەت لە گەڵ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا كۆبووە‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 19ی شوبات له دووه‌م ڕۆژى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئیلیسا سلۆتكین و ئادەم شیف ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا كۆبووە‌وه.
لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا. هەروەها ئاماژە بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگای باڵای ئیتیحادی کرل دەربارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و دووپاتکرایەوە کە ئەم بڕیارە بەلای هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات.




