٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هاوكاریى كولتووریى ئه‌ڵمانیا ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ر له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشدا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2022/2/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ خاتوو كلاودیا ڕۆت، وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانى بۆ كاروبارى كولتوور و میدیا، باسیان له‌ بایه‌خ و گرنگیى كولتوور وه‌ك پردێكى په‌یوه‌ندى كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر چالاكییه‌ كولتوورییه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا له‌م بواره‌دا.

خاتوو ڕۆت، وێڕاى باسكردنى پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى به‌رنامه‌ى حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا له‌ بوارى كولتووردا، ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاریكارى له‌ بواره‌ جیاكانى كولتووردا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌ پرۆژه‌یه‌كى هاوبه‌شى ئه‌ڵمانى ـ فه‌ره‌نسى له‌ قه‌ڵاى هه‌ولێر كرد.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاس و پێزانین بۆ پشتگیرییه‌كانى حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا و خاتوو ڕۆت وه‌ك دۆستێكى گه‌لى كوردستان، پوخته‌یه‌كیشى ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عیراق و هه‌رێمى كوردستان خسته‌ ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار