نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى به‌رگرى و وه‌زاره‌تى هاریكاریى ئابوورى و گه‌شه‌پێدانى ئه‌ڵمانى كۆده‌بێته‌وه

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن له دوو دیدارى جیادا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تۆماس هیتشله‌ر وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى به‌رگرى و به‌ڕێز نیلز ئه‌نین وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاریكاریى ئابوورى و گه‌شه‌پێدانى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاریكارى و پشتگیریى مرۆیى و سه‌ربازیى ئه‌ڵمانیا له عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و تیشكى خسته دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه، هه‌روه‌ها باسى له مه‌شق و ڕاهێنانى هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان به پێشمه‌رگه كرد.
به‌ڕێزیان دووپاتى كرده‌وه كه وێڕاى پێویستیى به‌رده‌وامیى هاریكارى بۆ له‌ناوبردنى داعش، هه‌رێمى كوردستان له‌ڕووى ژێرخان و بنیاتنان و به‌هێزكردنى دامه‌زراوه‌كانیشه‌وه، پێویستى به پشتگیرى و یارمه‌تیى ئه‌ڵمانیا هه‌یه.
لاى خۆیانه‌وه به‌رپرسانى ئه‌ڵمانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختیان له خواستى بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاریى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه.
دۆخى سیاسى له عیراق، پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان و كێشه‌كانى به‌رده‌میان، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، بابه‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران و تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، چه‌ند لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كان بوون.




