سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵاى کۆنگرێسی ئەمەریکا كۆبوونه‌وه

ئه‌مڕۆ شەممە 2022/2/19 له چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانیان له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵاى کۆنگرێسمانەکانی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی به‌ڕێز لیندسی گراهام کۆبوونەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و ڕه‌وشى عیراق به‌گشتى و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ کرا.
شاندى كۆنگرێس دووپاتى كرده‌وه كه كۆنگرێس به بایه‌خه‌وه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزمان له‌نێواندا هه‌یه، به ڕه‌چاوكردنى ئه‌و هه‌موو ته‌حه‌دییانه‌ش كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، پێمانوایه ده‌بێ په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌هێز بمێننه‌وه و بره‌ویان پێبده‌ین.
به‌ڕێزان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانیش سوپاس و پێزانینیان بۆ هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌رده‌وامیى پشتگیری‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان به پێویست زانى بۆ نه‌هێشتن و له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش.
هەروەها باس لە بڕیاری ئەمدواییەی دادگای باڵای فیدرالى دەربارەی یاساى نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان کرا كه خزمەتی سەقامگیریی دۆخی عیراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالى ناکات.




