نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید كۆبووه‌وه

هه‌ر له به‌رده‌وامیى دووه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ئاند لیندى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید كۆبووه‌وه.
وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به كۆبوونه‌وه‌كه، خاتوو لیندى ڕایگه‌یاند كه به‌رنامه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دیكه‌ى وڵاته‌كه‌ى له داهاتوودا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه و دووپاتى كرده‌وه كه سوید له هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش به‌رده‌وام ده‌بێت چونكه هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه و گرنگه هه‌وڵه‌كانى له‌ناوبردنى به‌رده‌وام بن.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى هه‌ڵوێسته‌كان و هاریكارى و یارمه‌تیدانى سویدى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و هاوڕا بوو كه بۆ له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش، هاریكاریى هاوبه‌ش پێویسته، هه‌روه‌ها باسى له هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه و سوپاى عیراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ى داعش كرد.
له كۆبوونه‌كه‌دا هه‌روه‌ها پێشهاته‌كانى ئۆكراینا و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆخى ئه‌ورووپا، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى عیراق، دوا بڕیارى دادگه‌ى فیدرالى ده‌رباره‌ى یاساى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووریا و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.




