نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/2/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دووه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانیدا له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پیته‌ر ماورێر، سه‌رۆكى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كۆبووه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، ڕۆڵى ڕێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى به‌رز نرخاند به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى ئاڵۆزى و ناسه‌قامگیرییان تێدایه، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕێكخراوه‌كه‌ى كرد بۆ كار و چالاكییه مرۆییه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو پشتگیرى و ئاماده‌یییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌وامیى هاریكارى له‌گه‌ڵیاندا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز پیته‌ر ماورێر، وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌یه‌ك له كار و چالاكییه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و هاریكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ى له لایه‌نه په‌یوه‌ندار و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕیكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرێت و گوتى به بایه‌خه‌وه سه‌یرى بوونمان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین و له هاریكاریى هاوبه‌شمان به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى فره‌ڕه‌نگ، ئه‌گه‌ر سه‌قامگیریى سیاسى نه‌بێت، كێشه و ئاڵۆزى دروست ده‌بێت و ده‌بێته هۆى كۆچ، هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى سووریا به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى داعش له زیندانى حه‌سه‌كه ئه‌نجامى دا مایه‌ى نیگه‌رانى و زه‌نگێكى مه‌ترسیداره.
تاوتوێكردنى دۆخى عیراق به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.




