٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى دۆست ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2022/2/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ دووه‌م ڕۆژى چالاكییه‌كانیدا له‌ كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نیلس شمید وته‌بێژى كۆمیته‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا، باسیان له‌ دۆخى سیاسیى عیراق، پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران له‌ سنووره‌كانى بیلاڕووسیا، هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه‌ ئه‌ڵمانییه‌كان له‌ عیراق، كرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ هاوكاریكردنیان له‌ پرسى كۆچبه‌ران و بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه‌ ئه‌ڵمانییه‌كان له‌ عیراق، سوپاسى ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى دۆستى له‌ ئه‌ورووپا كرد.

ده‌رباره‌ى دۆخى ئاواره‌ ئێزدییه‌كانیش، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنى ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێته‌ ده‌رفه‌تێكى باش بۆ سه‌قامگیرى و گه‌ڕانه‌وه‌ى‌ خه‌ڵكى ئێزدى بۆ شوێنه‌كانیان.

هه‌ردوولا پرسى بره‌ودانیان به‌ دیموكراسى و بنیاتنانى دامه‌زراوه‌كان و به‌هێزكردنیان له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون كه‌ ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى دۆست ده‌توانن له‌مباره‌وه‌ هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بن.

هەواڵی پەیوەندیدار