سەرۆک بارزانی و سکرتێری حزبی شیوعیی عێراق دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای حزبی شیوعیی عێراق دەکات و تاوتوێی بارودۆخی عێراق دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی شیوعیی عێراقی بە سەرۆكایەتی رائد فەهمی سكرتێری ئەو حزبە كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بڕیارەكانی دادگەی فیدڕاڵی و كاریگەرییان لەسەر دۆخی گشتیی عێراق ئاڵوگۆڕ كران.




