٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەشناسی: لە هەندێک کاتدا باران بەلێزمە دەبارێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی شەودا بارانبارین دەستپێدەکات، بارانبارین بەشێوەی نمە باران و مامناوەندی دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت، لە هەندێک کاتدا باران بەلێزمە دەبارێت.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار