سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، دۆخى عیراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/2/18 هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامیى ئێران دیدارێكیان ئه‌نجام دا.
له دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عیراق، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و گفتوگۆى ڤیه‌ننا له‌نێوان ئێران و وڵاتانى ڕۆژاوادا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه و هیوایان خواست پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى پێكهاته‌كانى وڵات‌دا به هاریكارى و لێكگه‌یشتنى هه‌مووان، ڕاسته‌ڕێ ببێت.




