سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریى توركیا كۆبووه‌وه

ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خلووسى ئاكار، وه‌زیرى به‌رگریى توركیا كه له میانى به‌شداریكردنى له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا به‌ڕێوه چوو، باس له دۆخى عیراق و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌وڵه‌كانى ڕاسته‌ڕێكردنى پرۆسه‌ى سیاسى كرا.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه هاریكاریى هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، له‌پێناو دابینكردنى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌دا بن.
شه‌ڕى دژى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له عیراق و سووریا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




