سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه كۆبووه‌وه

ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شازاده فه‌یسه‌ل بن فه‌رحان ئال سعوود، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعوودیه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئێستاى عیراق خرایه به‌ر باس و به‌ڕێز وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خه‌وه له دۆخى عیراق ده‌ڕوانێت و خه‌مخۆرى و خواستى سعوودیه‌ى نیشان دا بۆ ئه‌وه‌ى عیراق بتوانێت ڕۆڵى خۆى بگێڕێته‌وه و ببێته یه‌كێك له كۆڵه‌گه‌كانى سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى پێزانینى بۆ ڕوانین و هه‌ڵوێستى سعوودیه، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعوودیه ده‌ربڕى و سڵاو و ڕێزى ئاراسته‌ى سه‌ركردایه‌تیى سعوودیه كرد.




