٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكى پارتى سه‌وزى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ر له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئومێد نووریپوور، هاوسه‌رۆكى پارتى سه‌وزى ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامى لیژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و سه‌ركه‌وتنى پارتى سه‌وزى ئه‌ڵمانى له‌ دوا هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستان بۆ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانى دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان درێژ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ مرۆیى و سه‌ربازییانه‌ى ئه‌ڵمانیا پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌.

له‌ كۆبوونه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هه‌ردوولا دۆخى سیاسیى عیراق، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى عیراقیان تاوتوێ كرد.

  •  

هەواڵی پەیوەندیدار