سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگریى ئیتالیا كۆبووه‌وه

ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لۆرێنزۆ گوێرینى، وه‌زیرى به‌رگریى ئیتالیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى ئیتالیا له كاتى شه‌ڕى داعشدا دووپات كرده‌وه. له‌باره‌ى دۆخى ئه‌منیى عیراقیشه‌وه ڕوونیكردوه كه هاریكاریى نێوان سوپاى عیراق و پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى بۆشاییى ئه‌منى باشه و له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى جددیى داعش، پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام له هاریكاریدا بن.
به‌ڕێز گوێرینى دووپاتى كرده‌وه ئیتالیا له پشتگیرى و هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌تایبه‌تى كه له داهاتوویه‌كى نزیكدا وڵاته‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تیى ئه‌ركى ناتۆ له عیراق وه‌رده‌گرێت و گوتى: ئێمه ئه‌زموونى ڕابردوومان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه باش و سه‌ركه‌وتووه و پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و قوربانییه‌كانى پێشمه‌رگه هه‌یه.
دۆخى سیاسیى عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ ئیتالیا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.




