سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌ورووپا كۆبوونه‌وه

پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارگریتیس شیناس جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌كه‌دا ڕه‌وشى عیراق، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عیراق كرده‌وه.
جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌ورووپا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ئه‌وان به بایه‌خه‌وه سه‌یرى دۆخى عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و پێیانوایه ده‌رفه‌رتێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى عیراق باشتر له‌سه‌ر پێى خۆى بوه‌ستێ تا شه‌ڕى تیرۆر بكات و بتوانێت له ڕێگه‌ى بنیاتنانى دیموكراسى و دامه‌زراوه‌كانه‌وه، ئاشتى و سه‌قامگیرى دابین بكات.
به‌ڕێزیان گوتى: یه‌كێتیى ئه‌ورووپا به‌رده‌وام و پابه‌نده به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و هیوادارین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى هاریكاریى هه‌ولێر و به‌غداى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ده‌باره‌ى پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران كرد.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌ورووپییه‌كان ئاماده‌ن بۆ هاوكارى و وه‌ك هاوبه‌ش سه‌یرى عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى هاریكاریى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كرد.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگیى یارمه‌تیدان و هاوكاریى ئه‌ورووپا بۆ عیراق كرده‌وه تا بتوانێت كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات كه ده‌بێته هۆى دابینكردنى سه‌قامگیریى سیاسى و ڕایگه‌یاند گرنگه یه‌كێتیى ئه‌ورووپا سیاسه‌تێكى گشتگیرى به‌رامبه‌ر عیراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت.
دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.




