سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه

میونشن-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر له بواره جیاكاندا و فروانكردنى هاریكاریی هاوبه‌شى نێوانیان، دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى فیدرالیى عیراق، دۆخى ئه‌منیى له عیراق و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به بواره‌كانى په‌یوه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر كرده‌وه و باسیان له ده‌ر‌فه‌ته‌كانى كار و سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستى و گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرده‌وه و هاوڕا بوون كه هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ دامركاندنه‌وه‌ى ئاڵۆزییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بن.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سووریا، ڕۆڵى قه‌ته‌ر له ناوچه‌كه و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و دۆخى ئه‌فغانستان به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.




