٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌جیب میقاتى، سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عیراق و پرۆسه‌ى سیاسى، هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى، ئه‌منى و ئابووریى لوبنان و په‌یوه‌ندییه‌كانى لوبنانیان له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان باس كرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ لوبنان دووپات كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌ ئاماده‌یى و كار و چالاكییه‌كانى ڕه‌وه‌ندى لوبنانى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد كه‌ له‌ چه‌ندین بوارى جیادا چالاك و كاران.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نه‌جیب میقاتى، سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌یه‌ك ده‌باره‌ى دۆخى سیاسى و ئابوورى و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌م وڵاته‌كه‌ى، جه‌ختى له‌ ئاماده‌یى و خواستى لوبنان بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانێكى فه‌رمى، بانگهێشتى لوبنان كرد.

دۆخى په‌نابه‌ران له‌ لوبنان و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسیكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار