٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى پیشه‌سازیى ئیمارات كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

میونشن-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2022/2/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سوڵتان ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر، وه‌زیرى پیشه‌سازى و ته‌كنه‌لۆژیاى پێشكه‌وتووى ئیمارات و سه‌رۆكى شاندى وڵاته‌كه‌ى‌، كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیمارات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌ و تیشكیان خسته‌ سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئیماراتى له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئیماراتى، جه‌ختى له‌ گرنگیى ژینگه‌یه‌كى ئارام و دروست بۆ وه‌به‌رهێنانى بیانى له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

دۆخى عیراق و دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى، په‌یوه‌ندیى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه‌، پێشهاته‌كانى دۆخى نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا و كاریگه‌رى له‌سه‌ر بوارى وزه‌، چه‌ند ته‌ورێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار