هەڤاڵان سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و سەركردایەتیی یەكێتیی لاوانی دیموکراتی كوردستان

یادى شهست و نۆیهمین ساڵهى دامەزراندنی یەكێتییە تێکۆشەرەکەتان، به گەرمى له ئێوە و كادیر و ئەندامانی ڕێكخراوەكەتان و سەرجەم لاوانی كوردستان پیرۆز دەكەم، هیوادارم هەمیشە لە كار و كۆششتان بۆ خزمەتکردنی خواستەکانی لاوانی کوردستان بەردەوام بن و ئەم یادە هاندەری هەنگاوی گەورەتر و کار و خەباتی زیاترتان بێت.
شانازییە بۆ یەکێتییهكهتان کە خاوەن مێژوویەکی پڕ سەروەری و خەباتێکی نەپساوە و کۆکەرەوەی توانا و بەهرەکانی لاوانی کوردستان بووە، جگە لە بەخشینی چەندین شەهیدی قارەمان، چەندین سەرکردە و تێکۆشەری لێهاتووی پێگهیاندووه. کار و خەباتی ڕێکخراوەیی و مەدەنیانەتان بەرز دەنرخێنین.
دۆخى ئەمڕۆی كوردستان ئەرک و بەرپرسیاریهتیی زیاتر لە هەموو لایەک دەخوازێت بەتایبەتى لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و هەستی بەرپرسیاریهتی و بەهێزکردنی كولتوورى بنەماکانی لێبوردەیی و ئاشتی و پێکەوەژیان، ههروهها دهبێ ڕۆڵی کاریگەرتان هەبێت لە هاندان و پشتیوانیکردنى لاوانی بەهرەدار و لێهاتوو، پتەوکردنی هەستی بڕوابەخۆبوون و پشتبەخۆبەستن و گیانی هاوکاری و کاری خۆبەخشی لەنێو لاواندا.
وێڕاى سوودوەرگرتن لە ئەزموونی نەوەکانی پێش خۆتان، گرنگە بە دیدێکی نوێخواز و داهێنەرانە و میکانیزمی نوێی گونجاو لەگەڵ گیانى سەردەم، بۆ بەهێزکردنی کۆمەڵگه و داهاتوویهكى باشتر، بە لاوانی بەتوانا و بەرهەمهێن، خەباتی ڕێکخراوەییتان ئاراستە بکەن.
ههر سەرکەوتوو بن، بەرز و شکۆدار بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان. دروود بۆ گیانی پاكى شەهیدانی یەکێتییهكهتان و تهواوى شههیدانى کوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
جێگرى سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان
١٨/٢/٢٠٢٢




