سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی‌ی پارتی زانیاریی گرنگ له‌سه‌ر دادگای فیدراڵی و دیوی پشته‌وه‌ی بڕیاره‌كان ئاشكرا ده‌كات

هەولێر -KDP.info- سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان، باس له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كات له‌دژی هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی جۆرێك له ناكۆكیی سیاسی له عێراق دروست كردووه و هۆكارێكه بۆ ئاڵوزبوونی دۆخه‌كه، بۆیه ئه‌مڕۆ له‌ژێر فشاری سیاسی و جه‌ماوه‌ریدا ڕوونكردنه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه و یه‌كێك له گرفته‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دادگایه خۆی له شوێنی هه‌موو دامه‌زاروه‌كانی عێراق داناوه.
بڕیاری دادگای فیدراڵی دەر‌باره‌ی پرسی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، جۆرێك له كاردانه‌وه‌ی سیاسیی به‌دوای خۆیدا هێناوه و سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كانی عێراق به بڕیارێكی سیاسیی ده‌زانن نه‌ك ده‌ستووری و، كاتی بڕیاره‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پرسی دانانی سه‌رۆككۆماری عێراق، ئاخۆ پێویست نه‌بوو دادگای فیدراڵی وردتر بێت له بڕیاره‌كانی؟ به‌ختیار حه‌یده‌ر له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ده‌ڵێت: ''نه‌ده‌بوو دادگا به‌بێ ورده‌كاری بڕیار بدات، ئه‌ركی ئه‌و دادگایه ئه‌وه‌یه ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات، ئه‌و باشتر ده‌زانێت چ یاسایه‌ك له‌دژی ده‌ستوورە، یان له‌گه‌ڵ ده‌ستووره، ئه‌و یه‌كلایی ده‌كاته‌وه كه‌چی زۆر سه‌یره! ئه‌و دادگایه خۆی ده‌ستووری پێشێل کردووە و به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور كاری كردووه، بۆیه ئه‌و بڕیاره به ته‌واوی نایاسایی و ناده‌ستوورییه و ته‌نانه‌ت گۆڕینی ده‌قی ده‌ستووریی تێدایه، به ناوی گۆڕین نییه، به‌ڵام ئه‌وان ته‌فسیر و بۆچوونی خۆیانیان بۆ كردووه، ئه‌و ته‌فسیره ئه‌سڵه‌ن گۆڕینی ده‌ستووره، نه‌ك ته‌نیا پێشێلكردنی ده‌ستوور و دواتر كارتی بڕیاری دادگا ته‌وقیتێكی سیاسییه له هه‌فته‌یه‌كدا كاندیدی پارتیی بۆ سه‌رۆككۆماری ڕه‌ت كردو‌وه‌ته‌وه و هەر لەو هەفتەیەشدا ئه‌م بڕیاره‌ی داوه کە جۆرێك له ته‌وقیتی سیاسی هه‌بووه له بڕیاره‌كان.''
ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵكی كوردستان ڕوون بكرێته‌وه دروسته‌كه چی بووە، ده‌بوو دادگای فیدراڵی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌یسه چی بكردبایه، ڕاسته وه‌ك باس ده‌كرێت ئه‌م كه‌یسه بابه‌تێكی كۆنه، به‌ڵام ئه‌و میكانیزمانەی دادگای فیدراڵی ده‌بوو بیگرتایه‌ته به‌ر، چی بوو؟ له وه‌ڵامدا سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی پارتی ده‌ڵێت: ''ده‌بوو دادگای فیدراڵی زیاتر لێكۆڵینه‌وه بكات، پێش هه‌موو شتێك ده‌بوو پابه‌ند بووایه به ده‌قه ده‌ستوورییه‌كان، زۆر به‌جوانی ده‌بوو دیراسه‌تی ده‌قه ده‌ستوورییه‌كان بكات، دواتر بڕیاری بدایه و، گرنگ بوو دادگا ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ی بكردبایه كه ئه‌وانه‌ی ده‌ستووریان داناوه، نیەتیان چی بووه له‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستووره‌یان داناوه، بۆیه ده‌بوو بگەڕێنه‌وه بۆ بنه‌ماكانی ده‌ستوور و دواتر بڕیار بده‌ن، ئینجا ئه‌و هه‌موو ڕێككه‌وتنه كراوه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، خۆ ناكرێت به‌سه‌ر هه‌موویدا باز بدرێت و حساب بۆ دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی عێراق نه‌كرێت.''
دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی جۆرێك له نیگه‌رانی هه‌یه به‌وه‌ی دادگا خۆی له سه‌رووی هه‌موو دامه‌زاروه‌كانی دیكەوە ده‌بینێت كه به ڕای چاودێران ئه‌مه ترسی بۆ بابه‌تی فیدراڵییه‌ت و چاره‌نووسی هه‌رێمه‌كان هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و به سانایی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵییان بۆ بچێته سه‌ر. سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی‌ی پارتی ده‌ڵێت: ''دروسته ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان بۆ بچێته سه‌ر دوور نییه پرسی فیدراڵییه‌ت و هه‌رێمه‌كانیش هه‌ڵنه‌وه‌شێننه‌وه، ئێستا ده‌سه‌ڵاتێكی وایان به خۆیان داوه كه نه به ده‌ستوور و نه به واقع بۆیان نییه، بیكه‌ن، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕیاره‌یان دروست نییه و ناده‌ستووری و نایاسایییه و تێكدانی شیرازه‌ی كاركردنی عێراقه و ده‌بێته بۆمبێكی سیاسی بۆ تێكدانی دۆخی عێراق و لێكترازان دروست ده‌بێت، هه‌رچه‌نده وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بڕیاره قابیلی قبووڵ و جێبه‌جێكردن نییه و نابێت كاری پێ بكرێت.''
له كاردانه‌وه‌یه‌كیشدا فایق شێخ عه‌لی، سیاسه‌تمه‌داری عێراقی ده‌ڵێت: ''بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق له‌دژی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم دنیای گێژ كردووه، تێ ده‌گه‌ین كه ئه‌مه ناده‌ستوورییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستوورییه، كوا یاسا ده‌ستوورییه‌كه، كه 17 ساڵه هێشتا داتاننه‌ڕشتووه. ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه له ئاستی عێراقیش نیگه‌رانی له‌و بارەیەوه هه‌یه.''
به‌ختیار حه‌یده‌ر ده‌شڵێت: ''پرۆژه‌یاسایه‌ك له‌سه‌ر دادگای فیدراڵیی عێراق له په‌رله‌مانی عێراقه، به‌ڵام جارێ په‌سه‌ند نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئێستا به یاسای ژماره 30 له سه‌رده‌می ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌رچوو، ئه‌وكات به‌و یاسایه دامه‌زاراوه و به بڕیارێكی په‌رله‌مانیش ده‌ستكاری كرا، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م دادگایه بگۆڕدرێن پێویستی به یاسایه‌كی تازه هه‌یه.''
دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌كانی پێیان وایه دادگای فیدراڵی بووه‌ته ئاراسته‌یه‌كی سیاسی، به‌خیتار حه‌یده‌ر ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ''ئه‌م دادگایه خۆی كردووه‌ته لایه‌نگری سیاسی کە بڕیار بده‌ن و ته‌نانه‌ت تێكه‌ڵی كاروباری سیاسی بن، كه نابێت ئه‌مه بكرێت و جێگای قبووڵكردن نییه. به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه به كشانه‌وه‌ی دوو دادوه‌ره كورده‌كه له دادگا، ئه‌ندامی دیكه داده‌نرێت و لێره‌دا مافی ڤیتۆ نییه.''
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ده‌ڵێت: ''بەم دواییانە و لە بابەتی سەرکكۆماری عێراقیشدا دادگای فیدراڵی وەك چەكێكی سیاسی بەكار دەهێندرێت“.
جەختیشی كردەوە: ''ئەوەی ئەمڕۆ لەدژی هەرێمی كوردستان كراوە، بەشێكە لەو ئاراستە سیاسییەی كە ئێستا دەستی پێ كردووە، بەم هۆیەشەوە لە كۆی نۆ ئەندامی دادگای فیدراڵیی عێراق، دوو ئەندامیان كوردن و تەنیا ئەوان بە بڕیارەکە ڕازی نەبوون و دژی بوون.''
ئەو سەرچاوەیەی دادگای فیدراڵیی عێراق بە پێویستی دەزانێت، هەرێمی كوردستان بەپەلە فشار بكات بۆ ئەوەی یاسای دادگای فیدراڵیی عێراق بگۆڕدرێت، بۆ ئەوەی بڕیاری دیكە لەدژی هەرێمی كوردستان نەدرێت.
کارزان سەباح هەورامی




