سه‌رۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له كۆنفرانسى میونشن به‌شدارى ده‌كەن

ھەولێر-KDP. info- نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەی ئاسایشی جیھانی‌دا لە میونشن بەشداری دەکەن.
له په‌راوێزى كۆنگرەکەشدا كه ڕۆژانى 18 تا 20ى شوبات ده‌خایه‌نێت، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وەیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان دەبێت.
خێڵان بەختیار




