دادگایه‌کى تایبه‌تمه‌ند داده‌مه‌زرێت

هەولێر -KDP.info- به ئامانجى خێرا یه‌کلاکردنه‌وه‌ى دۆسییه‌کانى تایبه‌ت به بازرگانى و ئابوورى و کۆمپانیا تایبه‌ته‌کان له هه‌رێمى کوردستان دادگایه‌کى تایبه‌تمه‌ند به‌و بواره له هه‌رسێ پارێزگاکه‌ى هه‌رێم داده‌مه‌زرێت.
نه‌ریمان تاڵب، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دادى حکوومه‌تى هه‌رێم، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى کوردستان بڕیاری دا به دامه‌زراندنى دادگایه‌کى تایبه‌تمه‌ند بۆ ته‌ماشاکردن و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به بواره‌کانى وه‌به‌رهێنان، کۆمپانیاکان، بازرگانى، یاخود ئه‌و کێشانه‌ى له نێوان هاووڵاتییان و کۆمپانیاکاندا دروست ده‌بێت، له ڕوویه‌کى دیکه‌شه‌وه گرنگیى زۆرى ده‌بێت بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه داوا بازرگانییه‌کان و تێکه‌ڵنه‌کردنى به دۆسیه‌کانى بارى که‌سێتى، چونکه ئێستا به‌هۆى زۆریى ژماره‌ى دۆسیه‌کان و سه‌رقاڵبوونی دادگاکانەوە وه‌ک پێویست نه‌توانراوە کار له‌سه‌ر دۆسیه‌کانى په‌یوه‌ندیدار به کارى بازرگانى بکرێت، بۆیه دامه‌زراندنى دادگاکه پێوست و گرنگ بوو ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: ''له ڕه‌هه‌ندێکى دیکه‌وه دامه‌زراندنى دادگاکه ڕۆڵى گرنگى ده‌بێت بۆ گه‌شه‌ى بازرگانى و شه‌فافیه‌ت له داهاته‌کان و خۆنه‌دزینه‌وه‌ى کۆمپانیاکان له باج و ئه‌مه‌ش بێگومان به قازانج و سوودى گشتى ده‌شکێته‌وه ".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




