وه‌زاره‌تى کار سه‌رقاڵى پرۆژه‌یه‌که

هەولێر -KDP.info- وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تیی حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان سه‌رقاڵى ئاماده‌کردنى ڕه‌شنووسێکى تایبه‌ت به سیسته‌مى سندووقى چاودێرى و شیاندنه‌وه‌ى خاوەنپێداویستیى تایبه‌ته له هه‌رێمى کوردستان و بریکارى وه‌زاره‌ته‌که‌ش ده‌ڵێت، له‌دواى په‌سه‌ندکردنى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه.
زه‌کیه سه‌ید ساڵح، بریکارى وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمەڵایه‌تیى حکوومه‌تى هه‌رێم، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌پێى یاساى ماف و ئیمتیازاتى خاوه‌نپێداویستیى تایبه‌ت ژماره ٢٢ى سالى ٢٠١١ کە لە مادده‌ى چواره‌م و سێیه‌مدا ئاماژه‌ى پێ دراوه، ده‌بێت سندووقێک دابنرێت بۆ هاوکاریکردنى خاوه‌نپێداویستیى تایبه‌ت و بێ گومان بۆ به‌ڕێوەبردنى سندووقه‌که پێویستمان به په‌یڕه‌وێکه، بۆیه دواى کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌رانى گشتیى وه‌زاره‌ت له ته‌واوى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌وه‌رده و ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان و ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ ڕا و پێشنیارییان سه‌باره‌ت به ڕه‌شنووسى ئه‌و سندووقه خرایه ڕوو و گفتوگۆى ته‌واو له‌سه‌ر مادده‌کان کرا و، دواتر به کۆى ده‌نگ ڕه‌شنووسه‌که په‌سه‌ند کرا".
گوتیشى: "سندووقه‌که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نێکه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێت و ئامانج لێى هاوکاریکردنى ته‌واوى خاوه‌نپێداویستیى تایبه‌تە له هه‌رێمى کوردستان و لە ڕووى دارایى، کۆمه‌ڵایه‌تى، ته‌ندروستى، په‌روه‌ده‌یى و خوێندنەوە هاوکاریى که‌مئه‌ندامان ده‌کرێت و ئه‌گه‌ر که‌سێک بۆ چاره‌سه‌رکردنى پزیشکى پێوستى به ده‌ره‌وەش هه‌بێت.''
ڕوونیشی کرده‌وه: "په‌یڕه‌وى ئاماده‌کراو ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌کرێت و له‌دواى په‌سه‌ندکردن و بڵاوبوو‌نه‌وه‌ى له وەقایعى کوردستاندا ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه که بێ گومان به سوود و قازانجى خاوه‌نپێداویستییه تایبه‌ته‌ته‌کان ده‌بێت".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




