سەرۆکی ھەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا، دۆخى عیراق تاوتوێ ده‌كات
__2022_02_16_h17m13s31__HK.jpg)
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/2/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ماتیوو توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى دۆخى سیاسیى عیراق، به‌تایبه‌تیش دواى بڕیارى دادگاى باڵاى فیدرالى ده‌رباره‌ى كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى خوێندنه‌وه‌ى خۆى بۆ چۆنیه‌تیى ده‌رچوونى بڕیاره‌كه و هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌رى خسته ڕوو، دووپاتیشى كرده‌وه كه ئه‌م قۆناغه‌ى عیراقى پێدا ده‌گوزه‌رێت، وا ده‌خوازێت دادگاى فیدرالى و هه‌موو لایه‌نه عیراقییه‌كانیش به دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا بگه‌ڕێن.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ڕوونیكرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه پابه‌ندیى خۆى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالیى عیراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور نیشان داوه و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه خزمه‌تى سه‌قامگیرى له وڵات ناكه‌ن، بۆیه هه‌موومان ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌رى و پاراستنى سه‌قامگیرى كار بكه‌ین.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، دۆستانى عیراق چاوه‌ڕوانیى پێكهێنانى حكوومه‌ت و سه‌قامگیرى و به‌ره‌وپێشچوونى پرۆسه‌ى دیموكراسین له عیراق، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالیى عیراق كرده‌وه به‌تایبه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر كه هێشتا له عیراق و سووریاش مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تیایدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كار ده‌كات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له په‌یوه‌ندیدایه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێن.
هه‌ردوولا دۆخى پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى و پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌یان و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى دیكه‌ى دۆستیان خسته به‌ر باس و هاوڕا بوون كه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه باشانه‌ى له‌مباره‌یه‌وه نراون، پرۆسه‌كه هێشتا كارى زیاترى ده‌وێت و له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامیى ئه‌مه‌ریكا و دۆستانى هه‌رێمى كوردستان پێویسته.
كه‌رتى ئابوورى و گرنگیى ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ هاندانى سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بیانى له هه‌رێمى كوردستان و عیراق، گرنگیى سه‌ربه‌خۆییى دادگاكان له عیراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌شى عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.




