٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی نوێی لقی ٦ی پارتی لە ئەورووپا دەستنیشان کرا

سەرچاوە: KDP.info

ئەورووپا-KDP.info-  ئەنوەر مەسیفی بووە بەرپرسی نوێی لقی ٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەورووپا و دەڵێت، دوایی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی پارتی لە ئەورووپا گۆڕانکارییەکان دەست پێ کران و ئەو بە بەرپرسی لق دەستنیشان کراوە.

ئەنوەر مەسیفی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''دوای دەستنیشانکردنمان لەلایەن مەکتبی سیاسیی پارتی و بە بڕیاری سەرۆک و مەرجەعی گەلی کورد، سەرۆک بارزانی، هیوادارین لە ئاست ئەو متمانەیەدا بین.''

گوتیشی: ''پارتی بڕوای بە گۆڕانکاری و خۆنوێکردنەوە هەیە و لە سەرکردایەتیی پارتی لە هەر شوێنیک ئەرک بە کەسێک بسپێردرێت وەک پێشمەرگەیەکی پارتی و بارزانی بە هەموو ڕۆح و گیانێکی گەرم بۆ ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەکان کار دەکات.''

پێشتر ئەنوەر مەسیفی لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا چەندین پلە و پۆستی وەرگرتووە.

 

کــاروان بـــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار