گرنگیی قه‌ته‌ر له ڕووى ئابوورییه‌وه له ناوچه‌که و جیهاندا

هەولێر -KDP.info- مامۆستایه‌کى زانکۆ ده‌ڵێت، دۆخى ئێستاى دارایى و ئابووری پێویستى به هەماهە‌نگى و هاوکاریى وڵاتانى پێشکه‌وتوو هه‌یه، قه‌ته‌ر یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ى که ده‌توانرێت سوودى گه‌وره‌ى ئابووریی لێ ببینرێت و ئه‌زموون و شاره‌زایییه‌که‌ى به ئاراسته‌ى باشترکردنى ئابووریی هه‌رێمی کوردستان کەڵکی لێ وەربگیرێت، به‌ڵام بەو مه‌رجەی پشتئه‌ستوور بێت به پلان و به‌رنامه‌ى زانستی.
مامۆستایەکی زانکۆ، کە پسپۆڕی بوارى دارایى و کارگێڕییە، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "قه‌ته‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له ڕووى ئابووری و دارایییه‌وه وڵاتێکى پێشکه‌وتووه، قه‌ته‌ر وڵاتێکى جیاوازه له ڕووى به‌رهه‌مهێنانەوە نه‌ک ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌که، به‌ڵکوو له ته‌واوى جیهانیشدا، قه‌باره‌ى وه‌به‌رهێنانی قەتەر پانتایییه‌کى بێشومارى داگیر کردووه، قه‌ته‌ر ژماره‌یه‌کى گه‌وره‌یه، زۆربه‌ى وڵاتان بۆ پێشخستنى ئابوورییه‌که‌یان پێویستیان به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌م وڵاته هه‌یه، چوونى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان بۆ قەتەر ،ده‌کرێت بکرێته ده‌روازه‌یه‌کى گرنگ و کردنه‌وەی هه‌رێمى کوردستان به ڕووى وه‌به‌رهێنه‌رانى قەتەر، چونکه سه‌رۆکى حکوومه‌ت خاوه‌نى بڕیار و ده‌سه‌ڵاته، بۆیه ده‌توانێت بۆ دروستکردنى ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى قه‌ته‌ر زۆرترین ڕۆڵ بگێڕێت، جا چ لە بوارى کشتوکاڵ، یان پیشه‌سازى و کانزاکاندا، یان هه‌ر بوارێکى دیکه بێت له ناوخۆى کوردستان، بۆیه قه‌ته‌ر ده‌توانێت زۆر ڕۆڵى گه‌وره ببینێت له نه‌خشه‌ڕێژکردنى ئابووریی کوردستان و بنیاتنانى ژێرخانێکى پته‌و له‌و ڕووه‌وه."
گوتیشى: "زۆر گرنگه ئێمه بتوانین ئه‌م قه‌ناعه‌ته لاى به‌رپرسانى قه‌ته‌ر دروست بکه‌ین کە بەبێ دوودڵى بێن وه‌به‌رهێنان بکەن، چونکه ئه‌مه ده‌بێته ده‌رچه‌یه‌ک بۆ تێکه‌ڵاوبوونى بازرگانانى ئێمه به شاره‌زایی و ئه‌زموونى سه‌رمایه‌دارانى قه‌ته‌ر، جگه له‌وه ئه‌م تێکه‌ڵاوبوونه وا ده‌کات له داهاتودا بیر له کارى هاوبه‌ش بکرێته‌وه هه‌ر له ڕێگه‌ى سه‌رمایه‌دارانى وڵاته‌که‌وه دراوى قورسى وڵاتان بهێنرێته کوردستان و بازاڕه‌کانى ئێمەوە".
ڕوونیشى کرده‌وه: "ئابووریی قه‌ته‌ر بووه به ئابوورییه‌کى جیهانى، به‌و واتایه‌ى ڕۆڵى ده‌بێت له ئاڕاسته‌کردنى ڕووداوه ئابووریییه‌کاندا، ئێمه بینیمان له سه‌روبه‌ندى قه‌یرانى دارایى و کۆرۆنادا قه‌ته‌ر له ده‌ستگرتنى وڵاتان بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانه‌که ڕۆڵێکی زۆرى هه‌بوو، یه‌کێک له‌وانه یۆنان بوو، جگه له‌وه به‌پێى دواین ڕاپۆرتی ئابووریی که ئوسترالیا خۆى بڵاوی کردووەته‌وه، قه‌ته‌ر یه‌که‌م وڵاته له ڕووى به‌گه‌ڕخستنى سه‌رمایه له که‌رتى وه‌به‌رهێنانى وڵاته‌که، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌رنامه و پلانى زانستى هه‌بێت ده‌توانین سوودى باش له ئه‌زموون و شاره‌زاییی قه‌ته‌ر وه‌ربگیرین".
ئه‌رسەلان ئه‌حمه‌د




