٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەست بە جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی نیشتمانیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی دەستەی نەزاھەی ھەرێمی کوردستان گوتی، دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ستراتیژیەتی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی پەسەند کرد، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستانی بڵاو کراوەتەوە و کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەست بە جێبەجێکردنی ستراتیژیەتەکە دەکرێت، ئەوەش بە ھەماھەنگیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە زۆر ھاوکارە بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت .

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی نەزاھەی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ستراتیژیەتی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە وەقائیعی کوردستان بڵاو بووەتەوە و لەگەڵ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران خەریکین و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجومەن و سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون ڕاسپێردراون ھەماھەنگیمان لەگەڵ بکەن بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژیەتەکە، بۆیە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگاکانی حکوومەتیش دەکەین، بۆیە کۆبوونەوەیەک دەکەین لەگەڵ ھەرسێ لایەنی ئەنجومەنی وەزیران لەم چەند ڕۆژە و کار دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژیەتەکە.''

حاکم ئەحمەد ئەنوەر ڕوونیشی کردەوە: ''دەزگاکانی حکوومەت خۆیان ستراتیژیەتەکە جێبەجێ بکەن، ئەوەی پەیوەندیی بە ھەریەکەیانەوە ھەیە و ئێمەش سەرپەرشتییان دەکەین''.

ئەنوەر ڕاشیگەیاند: ''ساڵی ڕابردوو حکوومەت پەسەندی کرد و ئێستاش لە ڕۆژنامەی وەقائیع بڵاو کراوەتەوە و پێویستە لە ماوەی چوار ساڵدا ستراتیژیەتەکە جێبەجێ بکرێت کە گرنگییەکی زۆری بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و حکوومەتیش زۆر ھاوکار و جددییە لەسەر جێبەجێکردنی ستراتیژیەتەکە.''

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار