ئەمڕۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی قەتەر دەكات

هەولێر-KDP.info- لەسەر بانگهێشتی شێخ تەمیم بن حەمەد میری قەتەر، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی قەتەر دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆ دەبێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی حكوومەت، ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێكی حكوومی سەردانی قەتەر دەكات.
سەرۆكی حكوومەت لە سەردانەكەیدا جگە لە كۆبوونەوە لەگەڵ میری قەتەر، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تری ئەو وڵاتەش كۆ دەبێتەوە.
ئامانج لەم سەردانە، گفتوگۆكردنە لەبارەی پەرەپێدانی پێوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و كشتوكاڵدا.
ڕامان وریا




