له KDPیه‌وه بزانه چۆن پێوەری زیرەک 60 هه‌زار و 682 سەرپێچی دەستنیشان كردووه

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، شێوازی دۆزینەوەی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەباى لە ڕێگەی پێوەری زیرەکەوە، بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه: "پێوەری زیرەکی کارەبا تا ئێستا توانیویەتی 60 هه‌زار و 682 سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکات".
ئه‌وه‌ش خراوته ڕوو، بەپێی ئەم نەخشەی خوارەوە، هێڵە سوورەکان ناو و شوێنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لە سەنتەری شاری هەولێر پیشان دەدات، تیمەکانی کارەبا بۆ لابردنی سەرپێچییەکان ڕاستەوخۆ دەچنە شوێنی سەرپێچییەکان.
ژمارەی سەرپێچییەکانی سەر خزمەتگوزاریی کارەبا لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە له ڕێگەی پێوەری زیرەکەوە دەستنیشان کراون:
هەولێر 15 هه‌زار و 885 سەرپێچی
سلێمانی 20 هه‌زار و 676 سەرپێچی
دهۆک 17 هه‌زار و 553 سەرپێچی
هەڵەبجە هه‌زار و 849 سەرپێچی
گەرمیان چوار هه‌زار و 718 سەرپێچی

ڕامان وریا




