سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو خانه‌میر مسته‌فا ده‌كات

بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو خانه‌میر مسته‌فا، خه‌باتگێڕ و پێشمه‌رگه‌ى دێرین، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م و هاوخه‌میانم. له یه‌زدانى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به خانه‌واده و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو خانه‌میر مسته‌فا، له خانه‌واده‌یه‌كى نیشتمانپه‌روه‌ر و خه‌باتگێڕى كوردستانه و هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى به پێشمه‌رگایه‌تى و خزمه‌ت و دڵسۆزى بۆ گه‌ل و نیشتمان به سه‌ر برد و نموونه‌ى مرۆڤێكى پاك و وه‌فادار بوو. گیانى شاد و یادى هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/2/14




