٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حوسێن حەمە کەریم: پلانی کشتوکاڵیی ئەمساڵ ئامادە دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵەوە خەریکی ئامادەکردنی پلانی کشتوکاڵیی ئەمساڵە و گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت، تەواوکردنی بەنداوەکان لە دەستپێکی کارەکانی حکوومەتە بۆ سوودوەرگرتن لە بارانی ئەمساڵ.

حوسێن حەمە کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەزارەتی کشتوکاڵ خەریکی ئامادەکردنی پلانی کشتوکاڵیی ئەمساڵە و بەڕێوبەبەرایەتیی گشتیی پارێزگاکان، پلانی پڕۆژەکانیان ناردووە بۆ وەزارەت و داوای پێداچوونەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و، لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیار لەسەر ئەو ژمارەیە دەدرێت کە ئەمساڵ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە ژمارەی پڕۆژەکان لە ھەموو بوارەکاندا زۆرن، بەڵام مەرج نییە ھەموو پڕۆژەکان پەسەند بکرێن بۆ ئەمساڵ.''

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەشڵێت: "دەمانەوێت ئەمساڵ زیاتر گرینگی بە بەنداوەکان بدەین، بەتایبەتی دوای چەند شەپۆلێکی بەفر و باران، چونکە سوود لە گلدانەوەی ئاوی باران وەردەگرین بۆ وەرزەکانی داھاتوو، ھەتا ساڵی داھاتووش.''

حوسێن حەمە کەریم ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ژمارەیەک بەنداوی نوێ لەھەرێمی کوردستان دروست دەکرێن کە ژمارەیان نۆ بەنداوە و ھەندێ بەنداوی دیکەش ھی ساڵانی ڕابردوون، ئەوانیش تەواو دەکرێن کە سەرجەمیان نزیکەی ١٦ بەنداو دەبێت، گرینگیی ئەو بەنداوانە لە کاتی وشکەساڵی دەردەکەوێت، لەبەر ئەوەش، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بودجەی پێویستی بۆ جێبەجێکردنیان تەرخان کردووە.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار