سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە: ئێمە لە نایابەکانین و کاری گرنگ جێبەجێ دەکەن

ھەڵەبجە-KDP.info- پاش ئەوەی پەیڕەوی کارکردنی شارەوانییەکانی ھەڵەبجە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندکرا وەک تەکمیلەی پارێزگای ھەڵەبجە، ئەمڕۆ بە ئاماددەبوونی پارێزگاری ھەڵەبجە، ئەنجوومەنی نوێی شارەوانی پارێزگاکە دەستبەکاربوون.
کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی پارێزگای ھەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێی شارەوانییەکانی ھەڵەبجە دەست بەکاربوون ڕێزیشمان لە ئەندامانی پێشووی ئەنجوومەنەکە نا".
وتیشی: "بەپێی ڕیزبەندی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی کوردستان، ئێمە لە نایابەکانین لە ١٣ ئەندام پێکدێین، ھاوکات ئەنجوومەنی وەزیران پەیڕەوی کارکردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی ھەڵەبجەی پەسەند کردووە، کاری گرنگ جێبەجێ دەکەن".
لای خۆیەوە، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ھەڵەبجە، ڕایگەیاند: "ئەو کارانەی لە ھەڵەبجە کراون بۆ شارەوانییەکان دەگەڕێتەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێی شارەوانییەکان دەست بەکاردەبن ھیوامان پێیانە تەکمیلەی کارەکانی ئەنجوومەنی پێش خۆیان بکەن".
ھەروەھا وتیشی: "کاری جدی لە ھەڵەبجە لەسەر شانی شارەوانییەکانە، پۆستەکانیان ھەستیارە، بەھیواین لەپاش دەست بەکاربوونی ئەنجوومەنی نوێی شارەوانییەکان، ئەنجوومەنی پارێزگای ھەڵەبجە دەست بەکار ببێت، کە پێویستی پارێزگاکەیە".
عەزیز ڕەسووڵ




