مه‌رجه‌كانی تۆمارکردنی تاکسیی مۆدێل بەرز له KDPیه‌وه بزانه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، ڕایده‌گه‌یه‌نێ، تۆمارکردنی تاکسی مۆدێل بەرز چووە واری جێبەجێکردنه‌وه و مه‌رج و ڕێنوێنیی خۆی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند، تۆمارکردنی تاکسی مۆدێل بەرز چووە واری جێبەجێکردنه‌وه، له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێران و ئەو کەسانەی کە ئارەزوومەندی کاری تاکسی دەکەن، ئاگاداردەکەینەوە، کە ڕێنوێنیی ژمارە 7ی سالی 2021ی وەزارەتی ناوخۆ، ماددەی سێیەم، بڕگە 11ی تایبەت تۆمارکردنی تاکسیی مۆدێل بەرز چووە واری جێبەجێکردنه‌وه.
مه‌رجه‌كانیش بریتین له:
1- دەبێت ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو تاکسی بێت و ڕەنگی تبنی بێت وەکوو ئەو تاکسییانەی کە لە هەرێمی کوردستان کاریان پێدەکرێت.
2- بۆ تۆمارکردنی تاکسییە مۆدێل بەرزەکە پێویستە تاکسییەکی مۆدیل کۆن هەڵبوەشێننەوە.
3- ئەو هاووڵاتییانەی کە دەیانەوێت تاکسییەکانیان بە ئارەزوومەندانە بگۆڕن بۆ تایبەت، ڕێگاپێدراون و دەتوانن کەڵک لە ژمارەی تاکسییەکە وەربگرن و بیفرۆشنەوە، لە بەرامبەردا ڕسوماتی تۆمارکردنی ئوتومبێلی تایبەت بدەن.
ڕامان وریا




