٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی: 18 هەزار كرێكار دەستەبەرییان بۆ كراوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بریكاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا زیاتر لە 18 هەزار كرێكار دەستەبەرییان بۆ كراوە، هاوكات لە هەوڵی زیادبوونی زیاتری ئەو ژمارەیەن تا لە داهاتوودا خانەنشین بكرێن.

ئەمڕۆ زەكیە سەید ساڵح بریكاری وەزاره‌تی كاروباری كۆمەڵایەتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 18 هەزار كرێكار لە هەرێمی كوردستان دەستەبەرییان بۆ كراوە.

بریكاری وەزارەتی كار گوتی، بەشێك لە هاووڵاتییان وا هەست دەكەن ئەوەی لە كەرتی تایبەتدا كار بكات، ناتوانێ لە داهاتوودا خانەنشین بێت، بەڵام ئەمە بە پێچەوانەوەیە ئەگەر بەشێوەیەكی باش دەستەبەری كۆمەڵایەتی دابین بكات، ئەوانیش لە داهاتوودا دەتوانن خانەنشین بن، ئەمەیش دوای خۆتۆماركردنیان و دەستەبەریكردنیان.

باسی لەوەش كرد، ئێستا سەرقاڵی ئەوەن هەموو ئەو رێكارانە بە یاسا رێكبخەن، بەتایبەتی ئەو گرفتانەی لە دەستەبەری كۆمەڵایەتیدا هەیە و چارەسەر بكرێن، تا زۆرترین كرێكار دەستەبەر بكرێن داهاتوویان مسۆگەر بێت.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا پێداچوونەوە بە ڕێكارەكانی هێنانی كرێكاران و كاری كرێكاران كرا، ئێستا هەر كرێكارێك لە هەرێمی كوردستان كار دەكات، نابێت لە 350 هەزار دینار كەمتر وەربگرێ‌ كە پێشوو 285 هەزار دینار بوو.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار