ئەمڕۆ هۆشیار زێباری كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی سازدەکات

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵ، دواین بڕیاری خۆی لەسەر ئەو سكاڵایانە بدات كە دژی هۆشیار زێباری تۆمار كراون بۆ كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، سه‌رچاوه‌یه‌كیش به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، كاتژمێر سێ و نیوی پاش نیوه‌ڕۆ، هۆشیار زێباری كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی سازدەکات.
ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵ سەعات 11 كۆ دەبێتەوە، بڕیاری كۆتایی لەبارەی كەیسی هۆشیار زێباری بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق دەدات.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، كاتژمێر سێ و نیوی پاش نیوه‌ڕۆ، له باره‌گای سه‌رۆك بارزانی له ناوچه‌ی سه‌وز، هۆشیار زێباری كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی سازدەکات.
ڕامان وریا




