ڕۆڵى که‌رتى تایبه‌ت له پێشکه‌وتنى ئابووریدا

هەولێر -KDP.info- سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیکاى ئابووریناسانى کوردستان ده‌ڵێت، هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندیی نێوان که‌رتى تایبه‌ت و که‌رتى حکوومى له هه‌رێمى کوردستان له ئاستى پێویستدا نییه، له کاتێکدا کە هه‌موو ئه‌و پێشکه‌وتنانەى له بوارى ئابووریی وڵاتاندا به‌دی هاتووه به‌شێکى زۆرى له‌سه‌ر شانى که‌رتى تایبه‌ت وه‌ستاوه.
ئه‌میر قه‌ساب، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سه‌ندیکاى ئابووریناسانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان که‌رتى تایبه‌ت و که‌رتی گشتى (ده‌وڵه‌ت) له ته‌واوى سێکته‌ر و بواره جۆربه‌جۆره‌کاندا یه‌کێکه له بنه‌ماکانی پێشکه‌وتنى ئابووریى هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک، بره‌ودان به که‌رتى تایبه‌ت بووه به ئه‌وله‌ویه‌تى سه‌ره‌کیى حکوومه‌ته‌کان، چونکه له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانێت به‌شێک له‌و بارقورسییه‌ى له خه‌رجى و داهاته‌کان و بابه‌تى دامه‌زراندندا بۆى دروست بووه، که‌م بکاته‌وه، به‌ڵام له هه‌رێمى کوردستان ئه‌مه نابینرێت، ئه‌وه‌ى هه‌شه له ئاستێکى لاوازدایه، چونکه تاکى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه تا ئێستاش هه‌تا که‌رتى گشتى وه‌ستابێت، ئاماده نییه بچێته که‌رتى تایبه‌ت کار بکات".
گوتیشى: "جگە لە به‌شدارینه‌کردنى که‌رتى تایبه‌ت له بواری ئابوورییدا، کەمبوونی پێشکه‌وتنى ته‌کنه‌لۆجیایه، ئێستا زۆربه‌ى کۆمپانیا‌کان بۆ به‌ڕێوەبردنى کاره‌کانیان پشت به ئامێره پێشکه‌تووه‌کان ده‌به‌ستن، به‌تایبه‌ت له بوارى پیشه‌سازیدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌مترین ده‌ستى کار وه‌ربگرن تاکوو سوود و قازانجى زیاتریان ده‌ست بکه‌وێت ".
ڕوونیشى کرده‌وه: "ئێستا دیمه‌نه‌که به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت که به‌شێک له دامه‌زراوه‌کان وه‌ک کاره‌با و، خوێندنى باڵا و، ته‌ندروستى بدرێت به که‌رتى تایبه‌ت که ئه‌مه‌ش بێگومان ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى که‌رتى تایبه‌ت به‌شدارییه‌کى کاراترى پێ بکرێت و ئه‌و چه‌قبه‌ستووییه‌ی هه‌بووه له‌م بواره‌دا نه‌مێنێت و ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تى کارى زیاتر بڕه‌خسێنرێت".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د




