سەرۆکی زانکۆی دهۆک: گۆڕانکاری لە ٢٢ پۆستی بەڕێوەبەردا دەکرێت

دهۆک -KDP.info- سەرۆکی زانکۆی دهۆک دەڵێت، پێشتر ٢٢ پۆستمان بە ڕێگای پۆڕتاڵێکی تایبەت ڕاگەیاندبوو و کۆمەڵێک مەرجمان بۆ دەستنیشان کردبوون کە پێک هاتبوون لە ١٩ ڕاگر و سێ هاریکاری سەرۆکی زانکۆ.
د. داود سلێمان ئەترووشی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''سبەی بە سەرۆکایەتیی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو بەربژێرانە دەکرێت کە داوایان پێشکێش کردووە.''
گوتیشی: ''ئەمە یەکەم جارە بە شێوەییەکی مۆدێرن و ڕێکخراو ئەم گۆڕانکارییانە دەکرێت، ئەو کەسانەی حەزیان لە بەڕێوەبردنی ئەم پۆستانەیە داوایان پێشکێش کردووە و لیژنەیەکی تایبەتی وەزارەییش سەرپەرشتیی ئەم پرۆسەیە دەکات''.
کـــاروان بــاعەدری




