سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە باوکی دانەر دەکات

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نەبەز ساڵح-ی باوکی دانەر کرد، كه ئهمڕۆ تهرمی ڕۆڵهكهی دۆزرایهوه.
ئەمڕۆ شەممە 12/2/2022، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نەبەز ساڵح-ی باوکی دانەر کرد.
سەرۆکی حکوومەت، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن سەبر و ئارامیی بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
باوکی دانەر، بەناوی خۆی و بنەماڵەکەی، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد، کە بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە و بەرپرسانی حکوومەتی ڕاسپاردووە بۆ دۆزینەوەی تەرمی دانەر.




