٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌و دوو ڕایه‌ی له‌ نێو پارتی دیموکراتی کوردستاندا هه‌یه‌ له‌ KDPیه‌وه‌ بیزانه‌

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی باس لە دوایین ھەنگاوەکانی ئەنجامدانی کۆنگرە دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، ھەر گۆڕانکاریەک لە نێو پارتی بکرێت شتێکی زۆر ئاساییە.

پەیوەست بە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکدا، عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بێگومان کۆنگرە دەکرێت، ھەمووشمان ھاوڕاین کە لە زووترین کاتدا کۆنگرە بکرێت، بەڵام دوو ڕا ھەیە لە نێو پارتی، ڕایەکیان ئەوەیە پێش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، ڕایەکەی تریشیان ئەوەیە دوای ھەڵبژاردن کۆنگرە بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتێکی دیاریکراو نیە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە، ئەگینا ھەموو ڕێکخستن و ئامادەکاریەک بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە کراوە، ئەوەی ماوە تەنھا دیاریکردنی وادەکەیە، ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات، ھۆکاری دواخستنی کۆنگرە دەگەرێتەوە بۆ ھاتنی داعش و شەڕی حەشد و کۆرۆنا و ئەو ناسەقامگیریەی کە ھەیە".

عەونی سەبارەت بە گۆڕانکاری لە نێو پارتیشدا گوتی: "پڕۆسەی گۆڕان و گۆرانکاری لە نێو پارتی شتێکی زۆر ئاساییە و بەردەوامیش ھەبووە لە ناو پارتی، نموونە لەسەر خۆی دێنێتەوە کە ناوبراو بۆتە بەرپرسی لقی ١٠ دواتر بەرپرسی لقی ٨و ھتد، ڕوونیشی دەکاتەوە، گۆڕانکاریەکان ھەمووی پەیوەست نین بە کەمتەرخەمیەوە، ڕاستە کەموکورتی ھەبووە و لابراون، بەڵام چەندین جار ھەڤاڵانمان لە ئەرکی حیزبیەوە چوونەتە نێو حکوومەت و ئەرکیان پێسپێردراوە، یاخود ھەڤاڵێکمان لە لقێکی تر زیاتر دەگونجێ و گواستراوەتەوە بۆ لقێکی تر بەو شێوەیە بووە".

 

ھەڵکەوت محەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار