٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو: کاک ئاری لە کاتی چوونی بۆ کرێکاری ته‌رمی دانه‌ر ده‌بینێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ، شەممە ته‌رمی دانه‌ر نه‌به‌ز، ئه‌و منداڵه‌ی له‌ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لافاو بردی، دۆزرایه‌وه‌ و لەم بارەیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، جەنازەی دانەر نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر بەدەم لافاوەکەوە ڕۆیشتووە و بەدڵنیاییەوە زیانی زۆری پێ گەیشتووە.

پارێزگاری هەولێر زیاتر گوتیشی: ''دوای نزیکەی دوو مانگ، واتە 55 ڕۆژ دوای ئەوەی لە 17/12/2021 لافاوێک لە سنووری پارێزگاکەمان هەستا و قوربانیی لێ کەوتەوە، تا ئەمڕۆکە بە بەردەوامی تیمەکان و خەڵکی ناوچەکە سەرقاڵی گەڕان بوون بۆ دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەر، کە بەیانیی ئەمڕۆ کەسێکی خەڵکی ئەم ناوچەیە بە ناوی کاک ئاری لە کاتی چوونی بۆ کرێکاری شتێک دەبینێت و پۆلیس و بەرگریی شارستانیی لێ ئاگادار دەکاتەوە''.

ئومێد خۆشناو ڕونیشی کردەوە کە ''دوای گەڕان لە ناوچەکە جلوبەرگی دانەر و کەللەی سەری دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا و کاک نەبەز، باوکی دانەر دڵنیایی داوە کە جلوبەرگەکان سەدلەسەد هی دانەرە، دیارە منداڵە و ناسکە و بەهۆی زەختی لافاوەکەوە بەشێکی لاشه‌ی نەماوە، بەڵام ڕێچکە یاساییەکان دەگرینە بەر و پاشان هەموومان وەکوو کەسوکاری ئەو دەچین لە قوشتەپە تەرمەکەی بە خاک دەسپێرین''

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار