٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی: ھەوڵدەدەین کامە لیژنە لەبەرژەوەندی ھەرێم و کورد دایە وەریبگرین

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ھەوڵدەدەین کامە لیژنە لە بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان دایە ئەو لیژنانە لە پەرلەمانی عێراق وەردەگرین، بەڵام لیژنەکان دوای پۆستی سەرۆککۆمار یەکلایی دەکرێنەوە.

ڤیان دەخیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "تا ئێستا لیژنەکان یەکلایی نەکراونەتەوە، بۆ یەکلاییکردنەوەی لیژنەکانیش کێشەیەکی وانیە و دەتواندرێت دابەش بکرێن و ئێمەش ھەوڵدەدەین کامە لیژنە لەبەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان و کورد دایە ئەو لیژنانە وەربگرین".

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی کردەوە: "ھێشتا ماوە لیژنەکان یەکلایی بکرێنەوە و یەکلاییکردنەوەی لیژنەکان دەکەوێتە دوای ھەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق".

لە ئێستادا دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کراوەتەوە و بڕیارە سبەی دواین مۆڵەت بێت بۆ خۆپاڵاوتن.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار