بەرگریی شارستانیی: دڵنیابووینەتەوە کە تەرمی دانەر نەبەزە

ھەولێر-KDP.info- پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تەرمی منداڵێکیان لە سنووری ناحیەی شەمامک دۆزیوەتەوە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە تەرمی دانەری 10 مانگانە.
پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە، بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە، "هێزەکانی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر (بنکەی پۆلیسی شەمامک) کاتژمێر 06:00ی بەیانی دوای گەڕانێکی ورد و چڕ لە نزیک گوندی سیاو تەرمی منداڵێکیان دۆزییەوە کە پێکهاتبوو لە کەللەسەر و ئێسک و پرووسک".
رائید سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێریش ڕایگهیاند، "دڵنیابووینەتەوە کە تەرمی دانەر نەبەزە و لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری شەمامک دۆزراوەتەوە".
لە لافاوەکەی رۆژی 17-12-2021ی هەولێردا کە بەهۆی بارانی بەلێزمەوە دروستبوو، 12 کەس گیانیان لەدەستدا، جگە لە دانەر نەبەزی 10 مانگ، هەموو تەرمەکانی دیکە پێشتر دۆزرابوونەوە.
ڕامان وریا




